وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوایین هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل، رادەگەیەنێت. ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: هەڵوێستی عێراق بەرامبەر کێشەی فەلەستین نەگۆڕە و داوای بەدەستهێنانی تەواوی مافەکانی گەلی فەلەستین دەکات. ئەحمەد سەحاف هەروەها رایگەیاندووە: وڵاتەکەی لەسەر هەڵوێستی خۆی بە دژایەتیکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل سوورە. لەبارەی هەواڵی بەشێک لە میدیاکان گوایە فوئاد حوسێن لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان کردوێتی، سەحاف رایگەیاندووە: فوئاد حوسێن رایگەیاندووە: پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی نابنەوە.