بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاندووە پار تەنیا لە شاری تاران بەهۆی پیسیی کەشوهەواوە سێ هەزار و 751 کەس گیانیان لەدەست داوە. عەباس شاهسوونی، سەرۆکی گرووپی سەلامەت لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران بە ماڵپەڕی (ئیسنا)ی ئێرانی ڕاگەیاندووە ساڵی 2020 بەهۆی پیسیی کەشوهەواوە تەنیا لە شاری تاران سێ هەزار و 750 کەس گیانیان لەدەست داوە و ئاماژەی بەوەش کردووە بەپێی پێشبینییەکان، ساڵی داهاتوو وشکەساڵی و ڕێژەی پیسیی کەشوهەوا لە تاران زیاتر دەبێت و ئەمەش جێگەی نیگەرانییە. ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە ساڵی ڕابردوو خەستی و چڕیی گەردیلەی تەپ و دووکەڵی شارەکانی ئێران شەش هێندەی ستانداردی جیهانی زیادی کردووە هەر لەم پێوەندییەدا محەمەدسادق حەسەنوەند، سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی کەشوهەوای زانکۆی تاران بە میدیاکانی ئێرانی ڕاگەیاندووە بەهۆی پیسیی کەشوهەواوە ساڵانە لە ئێران زووتر لە وادەی خۆیان دەمرن. شاری تاران یەکێک شارە قەرەباڵغەکانی ئێرانە کە بەهۆی زۆریی دانیشتوان و بوونی سەدان هەزار کارگە و ناوەندی پیشەسازی، ڕووبەڕووی قەیرانێکی قووڵی ژینگەیی و پیسیی کەشوهەوا بووەتەوە، بە چەشنێک ژیان لەو شارە ئەستەمە.
تاران.. لە یەکساڵدا سێ هەزار و 750 کەس بەهۆی پیسیی هەواوە گیانیان لەدەست داوە
