فەرماندەیەکی وەزارەتی ناوخۆی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو دەبێتە سەرۆکی پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆل). ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-11-2021، ئینتەرپۆل بە فەرمی دیاریکردنی لیوا ئەحمەد ناسر رەیسی، وەک سەرۆکی خۆی راگەیاندووە. لیوا ئەحمەد ناسر رەیسی پشکنەری وەزارەتی ناوخۆی ئیماراتە، کە فەرماندەیی هێزە ئەمنی و ئاسایشییەکانی وڵاتەکەی دەکات. بەپێی زانیارییەکان، پێگەی سەرۆکی ئینتەرپۆل پێگەیەکی فەخرییە و راییکردنی کاروبارەکانی ئینتەرپۆل ئەرکی ئەمینداری گشتییە، کە ئێستا یۆرگن شتۆک ئەو پۆستە بەڕێوە دەبات.
فەرماندەیەکی ئیماراتی دەبێتە سەرۆکی ئینتەرپۆل
