ژمارەی شەهید و بریندارانی هێرشەکەی داعش بەرز دەبێتەوە

چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرێکی پێشمەرگە و ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون. وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە: شەوی شەممە 27-11-2021 چەکدارانی داعش لە ”پەلامارێکی ترسنۆکانە“دا، پەلاماری خاڵێکی پاسەوانیی لیوای 5ی پیادەی هێزەکانی پێشمەرگەیان لە تەپکی (کەڵان) لەسنوری کوڵەجۆ لە سنووری قەزای کفری دا. وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوەکەیدا، رایگەیاندبوو: پێشمەرگە هێرشەکەی داعشی تێکشکاند و لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکەشدا، چوار پێشمەرگە بریندار بوون. ئەمڕۆ یەکشەممە 28-11-2021، ماڵپەڕی (کوردستان 24) بڵاوی کردووەتەوە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەی داعشدا، پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و چواری دیکەش بریندار بوون.