کۆمکاری عەرەبی لەسەر داوای عێراق داوای بەردانەوەی ئاو لە تورکیا و ئێران دەکات

کۆمکاری عەرەبی لەسەر داوای حکوومەتی عێراق داوای بەردانەوەی ئاو لە تورکیا و ئێران دەکات. ئەمڕۆ یەکشەممە 28-11-2021، حاتەم حەمید، گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی حکوومەتی عێراق بە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: عێراق کۆمکاری عەرەبی راسپاردووە داوای بەشەئاوی عێراق لە تورکیا و ئێران بکات. حاتەم حەمید هەروەها رایگەیاندووە: ئێران لە هاوینی ساڵی 2020ـەوە چەندین جار ئاوی ئەو رووبارانەی گلداوەتەوە کە دەڕژێنە عێراق و بەشەئاوی عێراق بەرناداتەوە. بەهۆی دروستکردنی چەندین بەنداو لەسەر ئەو رووبارانەی دەڕژێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق لەلایەن ئێران و تورکیاوە، بەشێک لەو رووبارانەی دەڕژێنە ناو رووباری دیجلە و فورات وشک بوون و بەمەش مەترسی لەسەر کشتوکاڵ و سامانی ئاو لە هەرێمی کوردستان و عێراق دروست بووە.