سبەی چوارشەممە میخائیل بۆگدانۆڤ نوێنەری تایبەتیی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، سەردانی هەولێر دەکات. عەبدولخالق محەمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە میخائیل بۆگدانۆف لەو سەردانەیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان کۆدەبێتهوه. پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رووسیا لە بوارە جیاجیاکان و بیروڕاگۆڕینەوە لەسەر پرسە هەنووکەییەکان، تهوهری سهرەکی دیدار و کۆبوونەوەکان دەبێت.
نوێنەری ڤلادیمیر پوتین سەردانی هەولێر دەكات
