وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەمڕۆوە مامۆستایان بەبێ وەرگرتنی پێکوتەی کۆرۆنا، نابێ بچنە ناو پۆلەکانەوە. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی (کوردستان 24)، رایگەیاند: هیچ حاڵه‌تێكی گومانلێكراوی کۆرۆنا ئەفریقییەکە (ئۆمیكرۆن) له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان نه‌كراوە. سامان بەرزنجی هەروەها رایگەیاندووە: جیهان له بری داخستن، خۆی لەگەڵ پەتای کۆرۆنا گونجاندووه و پێکوتەی كردووه‌ته جێگره‌وه‌ی داخستن، بۆیه ”پێویسته هه‌موو كه‌سێک پێکوتە وه‌ربگرێت“. وەزیری تەندروستی بە ئاماژەکردن بە بڕیاری لێژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، رایگەیاندووە: لەمڕۆ چوارشەممە 1-12-2021ـەوە پێویسته هەموو مامۆستایان پێکوتەیان وەرگرتبێت و ئەوە مەرجی رێگەپێدانیانە بۆ چوونە ناو پۆل. لە بارەی ئەگەرەکانی داخستنی قوتابخانەکان، سامان بەرزنجی رایگەیاندووە: هه‌رێمی كوردستان بیری له داخستنی هۆڵه‌كانی خوێندن و قوتابخانه‌كان نه‌كردووه‌ته‌وه. وەزیری تەندروستی ئاشکرای کردووە، تا ئێستا سێ شەپۆڵی کۆرۆنا رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و ”ئێستا پێشبینیی شه‌پۆڵی چواره‌می كۆرۆنا ده‌كه‌ین، چوار تا پێنج هه‌فته‌ی دیكه ره‌نگه تووشی هه‌ڵكشانی كۆرۆنا بین، ته‌نیا پرۆسه‌ی پێکوتە ده‌توانێت مه‌ترسی ئه‌و هه‌ڵكشانه كه‌م بكاته‌وه“. سامان بەرزنجی راشیگەیاندووە: کار بۆ پێدانی ژەمی سێیەمی پێکوتە بە کەسانی سەرووی تەمەنی 60 ساڵی، دەکەن بە تایبەت ئەو کەسانەی پێویستیان پێیەتی.
وەزیری تەندروستی: لەمڕۆوە مامۆستایان بەبێ وەرگرتنی پێکوتە نابێ بچنە ناو پۆلەکانەوە
