ئێران ژنانی سووری بۆ بەرژەوندیی خۆی بەکار دەهێنێت

میلیشیا چەکدارییەکانی سەر بە ئێران ژنانی سووری بۆ خزمەتی بەرژەوەندییەکانی تاران، بەکار دەهێنن. روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە: ئێران لەڕێی سەنتەری رۆشنبیریی ئێرانییەوە بنکەی تەندروستی و دایەنگەی منداڵان و قوتابخانەی لە ناوچەکانی رۆژئاوای رووباری فورات لە سووریا بە تایبەت لە شاری ئەلبوکەمال لە نزیک سنووری رۆژئاوای عێراق، کردووەتەوە. هەروەک روانگەی سووری رایگەیاندووە، میلیشیا ئێرانییەکان دەستیان بە وەرگرتنی ژنانی سووری بۆ سەتەرەکانیان لە سووریا کردووە کە تێیاندا پەرە بە بڵاوکردنەوەی فەرهەنگی ئێرانی دەدرێت. ئەو ژنە سوورییانە دوای وەرگرتنی خول و راهێنانی تایبەت، لەو سەنتەرانە کار بۆ بڵاوکردنەوەی فەرهەنگی ئێران و بەرژەوەندیی ئەو وڵاتە، دەکەن. ئێران لە سەرەتای دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی سووریا کە لە مانگی  3ـی 2011 دروست بووە، بە ناردنی چەک و میلیشیای چەکداری، پاڵپشتیی رژێمی سووریا دەکات.