دادگا پیاوێك بەهۆی هەڕەشەی دەستدرێژی بۆ سەر هاوسەری نەتەنیاهۆ تۆمەتبار دەكات

ئەمڕۆ یەكەشەممە میدیایەكی ئیسرائیلی بڵاوی كردەوە دادگا پیاوێكی تەمەن 55 ساڵی ئیسرائیلی بەهەڕەشەی ئەنجامدانی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر سارە نەتەنیاهۆ هاوسەری بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل تۆمەتبار كردووە. ماڵپەڕی “timesofisrael”ی ئیسرائیلی بڵاوی كردەوە دادگایەكی تەلئەبیب تۆمەتی ئاراستەی پیاوێكی خەڵكی شاری جفعاتايم بەناوی بوعز دروری كردووە، بەوەی هەڕەشەی دەستدرێژی سێكسی لە سارە كردووە. بەپێی ماڵپەڕەكە، پیاوە ئیسرائیلییەكە ساڵی 2019، لە ڕێگەی پۆستێكی تویتەرەوە هەڕەشەی دەستدرێژی سێكسی لە سارە نەتەنیاهۆ كردووە و نووسیویەتی خۆی هێندە بەنیشتمانپەروەر دەزانێ، كە دەست لە دەستدرێژیكردنە سەر هاوسەری سەرۆك وەزیرانەكەشی ناپارێزێت. بەم شێوەیە ئەمڕۆ دادگا تۆمەتەكەی بەفەرمی ئاراستەی پیاوە ئیسرائیلییەكە كردووە و چاوەڕوان دەكرێ لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێوشوێنی یاسایی لەدژدا بگیرێتەبەر.