پارێزه‌رێكى راوێژكار دەڵێ، شاسوار و تاقمه‌كه‌ی تا ئێستاش ملیۆنان پاره‌ی حكوومه‌ت و خه‌ڵكیان لایه، كه‌ی و له كوێ به یه‌ك دۆلاریش هاوكاری سه‌نگه‌رێكی پێشمه‌رگه‌یان كردووه؟. هێرش مه‌لا جه‌وهه‌ر، پارێزه‌رى ڕاوێژكار، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: “ئه‌و موزایه‌ده و سووكایه‌تییه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و راگه‌یاندنه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر بە هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌یكه‌ن كارێكه پێچه‌وانه‌ی به‌ها نیشتمانییه‌كانه و پێشھاتێكی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پاراستنی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان كه بێگومان پێشمه‌رگه به‌شێكی گرنگ و سه‌ره‌كی ئه‌و هێزه پێكده‌هێنێ، له هه‌موو وڵاتانی دونیا له‌شكر و هێزه‌كانی به‌رگریكردن له سه‌روه‌ری خاك به‌پێی یاسا پارێزگاریان لێده‌كرێت و رێگا به هیچ راگه‌یاندن و حزبێكی سیاسی نادرێ بیانخه‌نه ناو ململانێی سیاسییەوە”. گوتیشى: “نه‌وه‌ی نوێ و راگه‌یاندنه‌كه‌ی بۆ یاریكردن به پیرۆزییه‌كانی كوردستان سڵ له هیچ شتێك ناكه‌نه‌وه ته‌نانه‌ت برینی جه‌سته‌ی نیشتمان له كوێ بێت ئه‌وان بێباكانه چه‌قۆی ژه‌هراوی تێوه‌رده‌ده‌ن، له هه‌مووشی مه‌ترسیدارتر له‌ژێر ناوی دڵسۆزییه‌وه یاری به هه‌ستی پێشمه‌رگه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وان كه ته‌نیا یه‌ك كاتژمێریش شه‌ڕه‌فی به‌رگریكردنیان له كوردستان نه‌بووه به پێچه‌وانه‌وه له زۆر قۆناغی جیاجیاشدا به دژی ستراتیژی هێزی پێشمه‌رگه لایه‌نگریان له دوژمن كردووه، نموونه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه هه‌موو تواناكانی خۆیان بۆ ڕێكلامكردن بۆ هێزه عێراقییه‌كان به‌كارهێنا و له هه‌وڵی دابه‌زاندنی وره‌ی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌دا درێخیان نه‌كرد”. راشیگه‌یاند: “كاتێك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ره‌كانی پردێ و سحێلا داستانی كه‌م وێنه‌یان تۆماركرد ئه‌وان خۆیان له رووماڵكردنی سه‌ركه‌وتنه‌كان ده‌دزییه‌وه و له گه‌وره‌یی داستانه‌كانیان كه‌م ده‌كرده‌وه و له‌زۆر هه‌ڵوێستی نامه‌ردانه‌شیان پێشمه‌رگه‌یان به میلیشیا ناوده‌برد ئه‌وه له‌كاتێكدا به‌شی زۆری وڵاتانی دونیا شانازییان به خۆڕاگری پێشمه‌رگه‌وه ده‌كردو شاهێدی قاره‌مانه‌تیان بۆ ده‌دان”. هەروەها ئه‌و پارێزه‌ره ده‌شڵێت: “نه‌وه‌ی نوێ كه ئاماده نیه به‌یه‌ك وشه‌ش داوای بودجه و شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه له حكوومه‌تی فیدراڵ بكا كه به‌پێی ده‌ستووری كارپێكراوی عێراقی به‌شێكه له سیسته‌می به‌رگری عێراق و مافی خۆیانه وه‌ك ته‌واوی هێزه‌كانی تر ھه‌موو ئیمتیازێكی ماددی و لۆجستیان بۆ دابینبكرێ به چ هه‌قێك دێت له په‌نای به‌رگریكردن له‌و هێزه موزایه‌ده به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان ده‌كا”. ئه‌و پارێزه‌ره پرسیار له شاسوار ده‌كات و ده‌ڵێت: “پرسیاری جددی ئه‌وه‌یه شاسوار و تاقمه‌كه‌ی كه تا ئێستاش ملیۆنان دینار پاره‌ی حكوومه‌ت و خه‌ڵكیان لایه كه‌ی و له كوێ به یه‌ك دۆلاریش ھاوكاری سه‌نگه‌رێكی پێشمه‌رگه‌یان كردووه؟ ئه‌وان كه ئاماده نه‌بن قه‌رزه‌كانی حكوومه‌ت بده‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی شایسته‌تر بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه فه‌راهه‌م بكرێت به چ هه‌قێك موزایه‌ده‌ی سیاسی ده‌كه‌ن؟ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و هه‌ڵپه‌ی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات بگاته ئه‌و ئاسته‌ی یاری به پیرۆزییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكرێ كاره‌ساتێكه و ئه‌ركی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه به یاسا رێگری لێبكه‌ن، كه‌ناڵ و ڕاگه‌یاندنه كوردییه‌كانیش پێویسته بخرێنه خزمه‌تی سیسته‌می به‌رگری له كوردستان و ھه‌ركێش پابەند نەبوو به توندی سزابدرێت”.
پارێزه‌رێكى راوێژكار: شاسوار و تاقمه‌كه‌ی ئاماده نه‌بن قه‌رزه‌كانی حكوومه‌ت بده‌نه‌وه به چ هه‌قێك موزایه‌ده‌ی سیاسی ده‌كه‌ن
