ژمارەی شەهیدانی هێرشەکەی ئەمشەوی داعش بەرز دەبێتەوە

ژمارەی شەهیدانی پێشمەرگە کە لە ئەنجامی هێرشێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە شەوی رابردوودا شەهیدبوون، بەرز دەبێتەوە. درەنگانی شەوی یەکشەممە 5-12-2021، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرێکی پێشمەرگە لە گوندی قەرەسالم لە ناوچەی شێخبزێنی لە شارەدێی پردێ لە سنووری پارێزگای کەرکووک. بەپی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ئەو هێرشەی داعشدا کە هێزەکانی پێشمەرگە تێکیان شکاند، چوار پێشمەرگە شەهید بوون و دووی دیکەش بریندار بوون. ناوی شەهیدەکان: – شەهید نەقیب مەسعود تەڵعەت، خەڵکی ناحییەی سێگردکان – شەهید نەهرۆ ناجی، خەڵکی ناحیەی دارتوو، هەولێر –  شەهید هەژار جەلال، خەڵکی کەرکوک – شەهید رێکان تۆفیق، دانیشتوی هەولێر – مامزاوە