ڕاویژكاری پێشووی حكوومه‌ت بۆ كاروباری نه‌وت و وزه باس له ڕاپۆرتی دیلۆیت ده‌كات و دەڵێت، هه‌بوونی ئه‌و ڕاپۆرته گرنگ بوو بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان بچێته قۆناغێكی نوێی شه‌فافیه‌تی پرسی نه‌وته‌وه و له‌وه‌ش گرنگتر له ڕاپۆرته‌كەدا ورده‌كاری به ڕه‌خنه‌وه باس كراوه. د. عه‌لی به‌لۆ، ڕاویژكاری پێشووی حكوومه‌ت بۆ كاروباری نه‌وت و وزه، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: “ئه‌و ڕاپۆرته زۆر گرنگ بوو، كوردستانی خسته قۆناغێكی نوێوه بۆ شه‌فافیه‌ت لە پرسی نه‌وتدا، چونکە پیش‌تر یه‌كێك له گرفته‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌وه بوو كه عێراق به ئێمەی ده‌یگوت، نازانین چۆن نه‌وت ده‌فرۆشن و به كێی ده‌فرۆشن و گومانیان له‌سه‌ر پرۆسه‌كه هه‌بوو، ئێستا لەڕێگای كۆمپانیایه‌كی جیهانیی بواری وردبینیی نه‌وتەوە ئه‌وه چاره‌سه‌ر بووه، چونکە ئه‌و كۆمپانیایه له ئاستی جیهاندا ناسراوه و داتای فرۆشتنی نه‌وتی كوردستان ده‌كات و له كاتی گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدا و له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتی دیلۆیت ئه‌و ڕاپۆتانه ڕاده‌ستی حكوومه‌تی عێراقیش ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت له كاتی گفتوگۆماندا، حكوومه‌ت كارێكی زۆر باشی كردووه كه له‌جیاتی خەڵكێكی نه‌شاره‌زا له‌و بوارەدا قسه بكات، وای کردووە کە كۆمپانیایه‌كی جیهانی داهات و شێوه‌ی خه‌رجكردن و بڕی فرۆشتنی نەوت داتا بكات”. گوتیشی: ”ئه‌م كۆمپانیایه یه‌كێكه له كۆمپانیا جیهانییه‌كان و له‌سه‌ر كوردستان و ناوچه‌یه‌كی دیكه ناوبانگی خۆی ناشرین ناكات، بۆیه هه‌ر كه‌موكورتی و باشییه‌ك له پرسی نه‌وتدا هه‌بێت، هه‌مووی ده‌نووسێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌و ڕاپۆرتەدا نووسیویانه و بۆ هیچ كه‌سێك ناوبانگی خۆی ناشرین ناكات، چه‌ند ساڵه ئه‌م ڕاپۆرته بڵاو ده‌بێته‌وه، بۆیه بۆ ئاستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییش زۆر باشه، چونكه نه‌وت بابه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تییه و نه‌وتی كوردستان کە لەڕێگای عێراقەوە هەناردە دەکرا، دیار نه‌بوو، بەڵام ئێستا کە خۆی هەناردەی دەکات، پرۆسه‌كه شهفافترە” ڕاشیگه‌یاند: ”به‌داخه‌وه گرفتی كوردستان ئه‌وه‌یه كه هه‌موو کەس خۆی كردووه به سیاسەزان و زانای بواری نه‌وت و ئابووری‌زان، ئه‌مه گرفته و ئێستا ڕاپۆرتێك بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌شێك بۆ ڕاكێشانی سیاسی قسه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت شه‌قامی پێ فریو بده‌ن، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر سه‌رله‌به‌ری ڕاپۆرته‌كه نه‌كرێت به كوردی، نازانن چی تێدایه، ده‌بێت كه‌سانی شاره‌زا له‌و بوارەدا قسه بكه‌ن، نه‌ك كەسێک کە نازانێت چی ده‌گوزه‌رێت له بواری نه‌وتدا، ئه‌مه گرفتێکی گه‌وره بووه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا و له‌م ڕێگایه‌وه خه‌ڵكیان فریو داوە”.
د. عەلی بەلۆ: ڕاپۆرتی دیلۆیت بەڵگەیە لەسەر شەفافیی حکوومەت لە دۆسیەی نەوت
