لە سنووری گوندی “عبود”ی سەر بە ناحیەی ئامرلی لە قەزای خورماتوو، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر هێزێكی سوپای عێراق و تا ئامادەكردنی ئەو هەواڵە شەڕ لەنێوان تیرۆریستان و هێزەكە بەردەوامە. بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز) لە ئەنجامی ئەو شەڕە كوژرا و بریندار لە ریزی هێزەكەی سوپای عێراق هەیە، لەمبارەیەوە، عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەمشەو پێنجشەممە، لە سنووری گوندی (عەبود)، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر هێزێكی سوپای عێراق”. گوتیشی: “وردەكاری زیانەكان لە بارەی هێرشەكەی داعشەوە نازانرێت، بەڵام سەربازێكی سوپای عێراق لە ئەنجامی ئەو هێرشەی داعش بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو”.
لە سنووری خورماتوو داعش هێرشی كردە سەر هێزێكی سوپای عێراق
