كەلار.. كەمپینی هاوكاریكردنی لێقەوماوانی لافاوەكەی هەولێر ڕاگەیەندرا

رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە شاری كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، دوای سازكردنی كۆبوونەوەیەك رێككەوتن لەسەر ئەوەی بۆ ماوەی حەفت ڕۆژ دەست بە وەرگرتنی هاوكاری بكەن بۆ لێقەوماوانی لافاوەكەی هەولێر. رێبەر ئەحمەد شێخلەنگەری، یەكێك لە رێكخەرانی كەمپینەكە كە هاوكات بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئەو كەمپینەیە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “وەك رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و سەرمایەداران و مامۆستایانی ئایینی شاری كەلار، كەمپینی كەلار بۆ هاوكاریكردنی لێقەوماوانی لافاوەكەی شاری هەولێرمان ڕاگەیاند”. گوتیشی: “لە كاتژمێر 9ی ڕۆژی دووشەممە 20/12/2021 تاكوو 27/12/2021 لە ماڵی ئاهۆ لە كەلار دەست بە كۆكۆكردنەوەی هاوکارییەکان دەکرێ و هەر کەسێک ئارەزوو بکات دەتوانێت بە پارە یاخود جلوبەرگ و پێداویستی ناوماڵ و خۆراک بەشداربێ”.