وەزارەتی تەندروستی: لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ سەنتەرەکانی وەرگرتنی ڤاکسین کراوە دەبن

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات کە لە رۆژانی پشووی سەری ساڵ نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستییەکان رادەسپێردراون کە تەنیا ئێشکگرییان دەبێت هەروەها لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ سەنتەرەکانی وەرگرتنی ڤاکسین کراوە دەبن ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-ئامادەکاریەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕۆژانی پشووی جەژنی حەزرەتی مەسیح و سەری ساڵی نوێی 2022 لە هەرێمی کوردستان. بەبۆنەی سەری ساڵی زاینینی و جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح، پیرۆزبایی لە کەسوکار و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و پزیشکان و پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی و سەرجەم هاووڵاتیان دەکەین، هیواخوازین ساڵی ئایندە ببێتە ساڵی خۆشگوزەرانی و هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەک دەخوازین. هاووڵاتیانی بەڕێز و دام و دەزگاکانی تەندروستی ئاگاداردەکەینەوە کەوا ڕۆژانی پشووی فەرمی هەمان ڕۆژانی پشووی ڕاگەیاندراوە کە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی (٢٥/١٢/٢٠٢١) دەست پێ دەکات تاکوو (٢/١/٢٠٢٢) کە یەکەم ڕۆژی دەوام دەبێت بۆ ئەم مەبەستە نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستیەکان رادەسپێرێت کە تەنها ئێشکگری دەبێت بۆ کارئاسانی هاووڵاتیان و بەرژەوەندی گشتی بەپێ ی ئەم رینماییانەی خوارەوە:. ١- پابەندبوون بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە بەستنی ماسك و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی لە قەرەبالغی و بایەخدان بە پاکوخاوێنی تاك بەتایبەت دەست شوشتن. ٢- پابەندبووون بە وەرگرتنی ڤاکسین لە لایەن هاووڵاتیان لە سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین .٣- لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ سەرجەم سەنتەرەکانی وەرگرتنی ڤاکسین کراوە دەبێ بۆ پێشوازی لەو هاووڵاتیانەی کە مەبەستیانە ڤاکسین وەربگرن. ٤- فریاکەوتنەکان (٢٤) کاتژمێرکراوە دەبن بەشێوەی ئێشکگری.٥- دەوامی نەخۆشخانەکان بەشێوەی ئێشکگری دەبێت. ٦- نۆرینگە دەرەکیەکان کراوە دەبن لە ڕۆژانی پشوو. ٧- ڕاوێژکارییە (٢٤) کاتژمێرییەکان کراوە دەبن بە پێ ی خشتەی دەوامکردنیان لە لایەن بەڕێوەبەرایتیە گشتیەکان دیاری دەکرێت. ٨- سەنتەرەکانی شووشتنی گورچیلە بەردەوام کراوە دەبێت بەشێوەی ئێشکگری کە لەلایەن بەڕێوەبەرایتیە گشتیەکان دیاری دەکرێت. ٩- تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی (١٢٢) بەردەوام دەبن لە ئەرک و کارەکانیان بەشێوەی (٢٤) کاتژمێری وە بەهۆی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری. ١٠- لەکاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.١١- تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازرەوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونەکانیان. ١٢- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوەرەکان لە کەمپەکان بەردەوم دەبێت. ١٣- پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێ ی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری لە ڕۆژانی پشوودا. ١٤- هێلەکانی مۆبایلی بەڕێوەبەر و بەپرس و وەرگری بەشەکان کراوە دەبن و وەڵامی پەیوەندیەکان دەدرێنەوە لە ڕۆژانی پشوو. ١٥- لێژنەکانی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکان و نەخۆشخانەکان بەردەوام دەبن بۆ بەدواداچوونی دەوامی نەخۆشخانە و دەزگا تەندروستیەکان.وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کورستان23 دیسێمبەر 2021