ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق پەسەند كرد. ئەم بڕیارەی دادگاكە دوابەدوای بڕیاری ڕەتكردنەوەی تانەكان دێت لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكە لەلایەن ژمارەیەك لە لایەنە سیاسییەكانی عێراق، لە سەرووشیانەوە هاوپەیمانیی فەتحی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی.