زانایەكی بەریتانی: ئۆمیكرۆن مەترسییەكەی بە ئەندازەیەكی گەورە نییە

گەورە زانایەكی بواری پزیشكی لە بەریتانیا پێی وایە جۆرە گۆڕاوەكەی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن) مەترسییەكەی بە ئەندازەیەكی زۆر گەورە نییە. ئالسیر جون بیل، گەورە زانای بەریتانی و مامۆستا لە زانكۆی ئۆكسفۆرد، لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی دەڵێت: “بەپێی ئەو توێژینەوانەی كە لەسەر ڤایرۆسە گۆڕاوەكەی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن) كراوە، دەركەوتووە كە ڤایرۆسەكە ئەوەندە كوشندە نییە، پێویست بەو دوو دڵیە ناكات كە ئێستا هاووڵاتییان تووشی بوون”. ئەو زانایە كە لە ماوەی ڕابردوودا چاودێری بەشێك لەو نەخۆشانەی كردووە كە دووچاری ئەو ڤایرۆسە هاتوون، بۆی دەركەوتووە كە بەشێكی كەمیان پێویستیان بە ئۆكسجین هەبووە و مانەوەشیان لە نەخۆشخانە بۆ ماوەیەکی كورت بووە لە سێ ڕۆژ تێپەری نەكردووە. شایانی باسە بەریتانیا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین تووشبووی ئۆمیكرۆنی هەیە، هەفتەی رابردوو تەنها لە ماوەی 24 كاتژمێردا 129 هەزا حاڵەتی تووشبوون بە ئۆمیکرۆن لەو وڵاتەدا تۆماركراوە.