ڤاكسینی نوێی (توركۆفاك) کە بەرهەمی وڵاتی تورکیایە کەوتە بازاڕەوە بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش رایگەیاند کە ڤاکسینەکە به ته‌كنیكێكی به‌رز بۆ دژه كۆرۆنا به‌رهه‌مهێنراوه. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رکۆماری تورکیا رایگه‌یاند، توركیا له به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی (توركۆڤاك)ی دژ به كۆرۆنا سه‌ركه‌وت و چووه ریزی ئەو نۆ وڵاتەی کە ڤاكسینی دژ به كۆڤید19یان بەرهەمهێناوە. لای خۆیەوە د. شوعه‌یب برنجی، بریکاری وەزارەتی تەندروستی تورکیا رایگەیاند کە ڤاکسینەکە به ته‌كنیكێكی به‌رز بۆ دژه كۆرۆنا به‌رهه‌مهێنراوه و له‌كاتی به‌كارهێنانی هیچ كاریگه‌رییەک بۆ نه‌خۆش دروست ناكات. هەروەها وەزارەتی تەندروستی تورکیا ئاشکرایکرد کە لەمڕۆوە 30/12/2021، ڤاکسینی (توركۆڤاك) ئامادەیە بۆ بەکارهێنان.
ڤاكسینی نوێی (توركۆڤاك) کە بەرهەمی وڵاتی تورکیایە کەوتە بازاڕەوە
