لە ماوەی یەک ساڵ (2021)دا، نزیکەی 30 هەزار کۆچبەری نایاسایی لە کەناڵی ئینگلیز پەڕیونەتەوە و خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا. وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی کە لە فەرەنساوە بە کەناڵی ئینگلیز پەڕیونەتەوە بەریتانیا، بە بەراورد بە ساڵی 2020، زۆر زیاتر بووە. وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا هەروەها رایگەیاندووە: لە ساڵی 2020دا هەشت هەزار و 400 و لە ساڵی 2021شدا 28 هەزار و 395 کۆچبەری نایاسایی لە کەناڵەکە پەڕیونەتەوە. پەڕینەوە لەو کەناڵە بە بەلەمی خراپ و چووپی دەبێتکە بەردەوام گیانی ئەو کۆچبەرانە دەکەوێتە بەر مەترسی و چەندین کارەساتیش لەو کەناڵە رووی داوە.