لە ناحیەی دیبەگە شەڕی چەند منداڵێک دەبێتە هۆی شەڕی دوو خانەوادە و کەسێک دەکوژرێ

شه‌وى ڕابردوو له‌ گوندى دێمه‌كارى سه‌ر به‌ ناحیەی دیبەگەی سەر بە قەزای مەخموور شه‌ڕ له‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ ڕوویدا كه‌سێك كوژرا. شایه‌تحالێك له‌ ناحیه‌ى دیبەگە به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: “کاتژمێر ١٠ی شەوی پێنجشەممە له‌ گوندى دێمه‌كار-ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ى دیبه‌گه‌ شه‌ڕ له‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ ڕوویدا كه‌ دراوسێ یه‌كتر بوونه‌”. گوتیشى: “شه‌ڕه‌كه‌ سه‌ره‌تا لە نێوان چەند منداڵێک دەستی پێکردووە کە لەسەر سەگ بووە دواتر شەڕەکە گەورە بووە و بووەتە شەڕی دوو خانەوادە و چەک بەکار هاتووە و لە ئەنجامدا کەسێک کوژراوە”. (باسنیوز) پەیوەندی بە بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی دیبەگەوە کرد ئامادە نەبوو هیچ زانیارییەک لەمبارەیەوە بدات.