یانەیەکی تری ئاهەنگی شەوانە لە هەولێر داخرا

ئەمشەوی چوارشەممە لە چوارچێوەی ئەو بڕیارەی کە لە پارێزگای هەولێر دەرچووە بەمەبەستی ڕێکخستنی کاری ڕێستۆرانت و هۆڵ و یانە شەوانەکان، یانەیەکی تری ئاهەنگی شەوانە داخرا. لە درێژەی ئەو هەڵمەتەی دەستی پێکردووە بۆ داخستنی ئەو شوێنانەی کە سەرپێچییان هەیە و پابەندی ڕێنماییەکان نین، ئەمشەو لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی شارەوانی یانەیەکی تری شەوانە داخرا. ئەو هەڵمەتە بەردەوام دەبێ و ئەوانەی کە سەرپێچی یاسا و ڕێنماییەکان دەکەن، ڕووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەبنەوە.