بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ سبەی شارەکانی کوردستانی بڵاو کردەوە. ئەمڕۆ هەینی 14/1/2022، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە سهرجهم پارێزگاكان ئاسمان ههور و باراناوی دەبێت لە دوای نیوەڕۆش ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت. کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی شەممە 15/1/2022، لە سهرجهم پارێزگاكان ئاسمان ههور و نمەباران دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەوە ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت تا رادەیەک کەش سەقامگیر دەبێتەوە.