ئەمشەوی هەینی لە چوارچێوەی بڕیارەکانی پارێزگای هەولێر بۆ ڕێگەگرتن لە دیاردەى ناشیرین و دوور لە ئادابى گشتى و ڕوونەدانى ڕووداوى نەخوازراو و پاراستنى داب و نەریت، بەهۆی سەرپێچی و پابەندنەبوون بەبڕیار و ڕێنمایەکان، لەلایەن پۆلیسی شارەوانی قائیمقامییەتی ناوەندی هەولێر، دوو یانەی تری شەوانە داخران و رێکاری یاسایی لە بەرامبەر خاوەنەکانیان گیرایەبەر. ئەم هەڵمەتە لەلایەن پۆلیسی شارەوانی و هێزە ئەمنییەکان بەردەوامە و هەر شوێنێک کاری نەشیاو و دزێوی تێدا بکرێت و دووربێت لە ئادابی گشتی و ببێتە هۆی بێزاری هاووڵاتییان و لادان لە یاسا و جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی پارێزگا، خاوەنەکەی رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەکرێتەوە و شوێنەکەش دادەخرێت.