دەوامی بەشێك لە فەرمانبەران كرایە پشوو

قایمقامیه‌تی قه‌زای مێرگه‌سۆر، بۆ به‌شێكی فه‌رمانبه‌ران پشووی ڕاگه‌یاند. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16/1/2022، قایمقامیه‌تی قه‌زای مێرگه‌سۆر، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد:به‌ هۆی ئه‌و كه‌شوهه‌وا سارده‌ و به‌هۆی ئەو ڕێژە بەفرەی لە سنووری قەزای مێرگەسۆر باریوە، بۆ سەلامەتیی گیانی فەرمانبەران، دەوامی فەرمی تەنیا بۆ فەرمانبەرانی ناوەندی قەزا و ناوەندی ناحیەکان هەیە. ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌: فەرمانبەرانی دەرەوەی ناوەندی قەزا و ناحیەکان سنووری قەزای مێرگەسۆر ئەمڕۆ لە دەوامی فەرمییان نابێ و بۆیان ده‌كرێته‌ پشوو.