شاندێکی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکات و لەگەڵ لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمان، کۆ دەبێتەوە. بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ دووشەممە17-1-2022، شاندەکەی وەزارەتی پەروەردە لە پەرلەمان لەگەڵ لێژنەی پەروەردە کۆببێتەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای وەزاەرەتی پەروەردە دەکەن. حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پرۆژەیاسای وەزارەتی پەروەدە و فێركردنی ناردووەتە پەرلەمان و لێژنەی تایبەتمەندی پەرلەمانیش ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەوەی پرۆژەیاساکە لە وەرزی نوێی یاسادانان بخرێتە بەرنامەی كارەوە و پەسەند بكرێت. بەپێی زانیارییەکان، پرۆژەیاسای وەزارەتی پەروەردە زیاتر لە 90 ماددەیە و گۆرانكاری لە وەزارەتی پەروەردە دەكات.