ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هێرشە تیرۆریستییه‌كه‌ی ناوچه‌ی عوزێمی سه‌ركۆنه كرد، كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك سه‌رباز. سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری خۆیدا له تۆڕی كۆمەڵایەتیی “تویته‌ر” نووسیویه‌تی “هێشتا داعش مه‌ترسییه له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات”. نێچیرڤان بارزانی له تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووە كە جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش ببنه‌وه. بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له رۆژئاوای ناحیه‌ی عوزێم له نێوان گوندی (تاڵعه و ئووم كه‌رامی) سه‌ر به پارێزگای دیاله، داعش هێرشی كرده سه‌ر فه‌وجی یه‌كی لیوای دووی سه‌ر به سوپای عێراق و 11 سه‌رباز و پله‌دارێك بوونه قوربانی.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان هێرشە تیرۆریستییەكەی عوزێم سەركۆنە دەكات
