لیستی خانەنشینیی ئەفسەران لە ئەنجوومەنی وه‌زیران واژۆ کرا

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، بڵاوی کردەوە، لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی چاکسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وزارەتی پێشمەرگە، لەژێر رۆشنایی یاسای هەموارکراوی خانەنشینی پێشمەرگە و رێنمایی و رێکارە نوێیەکانی خانەنشینی، ژمارەیەک ئەفسەر لە هێزەکانی پێشمەرگە خانەنشین کران. لەمبارەیەوە، لیوا روکن هۆشمەند، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، رایگەیاند: بە دەرچوونی فەرمانی ژمارە ٨٠٨ی ئەنجوومەنی وەزیران، لەڕۆژی ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، ٨٠٨ ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشین کران، ئەمەش دەبێتە دەرفەتێک بۆ هاتنە پێشەوەی کۆمەڵێک ئەفسەری گەنج و وزەیەکی نوێ دەداتەوە بە هێزەکانی پێشمەرگە. پێشتر لیوا قارەمان شێخ كەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بە (باسنیوز)ی راگەیاند: خانەنشینکردنی ئەو ئەفسەرانە، بەپێی یاسا و ڕێنوێییەکان دەکرێ”. لیوا سەرحەد جەلال لاوەرانی، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە و کەمئەندامانی خانەنشینیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لیستی ئەو ٨۰٨ ئەفسەرە خانەنشینە گەڕاوەتەوه وەزارەت و ڕێکارەکانی خانەنشینکردنیان تەواو دەکرێ”. بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) چەندین بەرپرسی باڵای وەزارەتەکە لە نێو خانەنشینانبواندان.