مەسرور بارزانی سەردانی مزگەوتی گەورەی شێخ زاید دەكات

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردانیكردنی مزگەوتی گەورەی شێخ زاید لە ئەبوزەبی. مەسرور بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە “ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە چوارچێوەی سەردانەكەماندا بۆ شاری ئەبوزەبی، خۆشحاڵ بووم کە دەرفەتی ئەوەمان بۆ ڕەخسا سەردانی مزگەوتی گەورەی (شێخ زاید) بکەین، ھۆڵ و بەشەکانی ئەم شاکارە بەسەربکەینەوە”.