کچێکی ١٩ ساڵ لە سلێمانی کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا

ئەمڕۆ سێشەممە لە گوندی سیامێوەی شارەدێی ناڵپارێزی سەر بە پارێزگای سلێمانی، کچێکی تەمەن ١٩ ساڵ لەناو ماڵەکەی خۆیاندا، بەفیشەکی دەمانچە، کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا. ھێمن ئیبراھیم بەڕێوبەری شارەدێی ناڵپارێز بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند ئەمڕۆ لە گوندی سیامێوە کچێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە فیشەکی دەمانچە کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا، ھێزەکانی پۆلیسیش چوونتە شوێنی ڕووداوەکە. لە کاتی لێکۆڵینەوەی سەرەتاییدا دەرکەوتووە ڕووداوەکە خۆکوژی بووە و تەرمەکەیان ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کردووە. بەڕێوبەری شارەدێی ناڵپارێز، ئاماژەی بەوەش کرد، ڕووداوەکە خۆکوژی بووە و تاکو ئێستا ھیچ کەسێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیر نەکراوە و لێکۆڵینەوەی ھێزە ئەمنییەکان لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێکردووە. هەر ئێوارەی ئەمڕۆ لە بازاڕی خەفافی شاری سلێمانی گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵ کە پیشەی خەیاتی جلوبەرگ بووە، بەدەمانچە فیشەکێکی نا بەسەری خۆیەوە و بەسەختی بریندار بوو.