ڕۆژنامەنووسێکی سلێمانی: ئەمشەو بەبەرچاوی ئاساییش و پۆلیسەوە پەلاماری ماڵەكەم درا

محەمەد فاتیح، ڕۆژنامەووسی شاری سلێمانی لە رێگەی لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاشکرای کرد کە ئەمشەو لەلایەن چەند كەسێكەوە لە گەڕەكی كوردساتی شاری سلێمانی پەلاماری ماڵەكەی دراوە و هێرش كراوەتە سەر خۆی و خانەوادەکەی. ئەو ڕۆژنامەنووسە دەشڵێ: “ئەم ڕووداوەی ئەمشەو دوای ئەوە هات كە پێش نزیكەی دە رۆژ لەلایەن كەسایەتییەكی ئاساییشی سلێمانیەوە ئاگادار كرامەوە، كە هێندە بە ئارەزووی خۆم قسە نەكەم و رەخنە نەگرم، سلێمانی شاری رۆشنبیریە یان شاری سووكایەتی پێكردن و دەمكوتكردنە، شەرم نییە بۆ حزبێك و دەزگاكانی ئاساییش و پۆلیس نەتوانن ماڵی تەنیا رۆژنامەنوسێك بپارێزن!”. محەمەد فاتیح، راشیگەیاندووە: “ئەگەر ئێوە وا راهاتوون خەمی كەرامەت و سووكایەتیپێكردنتان نەبێت، من وا رانەهاتووم و بەهیچ جۆرێك بێدەنگ نابم، ئەگەر ئێوە بە سەرشۆڕی راهتبێتن، من سەرم بڵندە و بە سەربڵندێتی سەردەنێمەوە،ساڵی پاریش بە هەمان شێوە بۆ ماوەی سێ مانگ ئەم سووكایەتی و دەستدرێژیكردن و پەلاماردانە بۆ سەر ماڵەكەم بەردەوام بوو، دواتر دوای ئەوەی قوباد تاڵەبانی بەڵێنی چارەسەری بابەتەكەمیدا، ئاساییشی سلێمانی بەتایبەتی رائید رێبین بەڕێوەبەری ئاسایشی كوردساتی سلێمانی گوتیان ئیتر كەس ناتوانێت نزیك ماڵی ئێوە ببێتەوە، من خۆم بێباكم لە مەرگ كەی هێت بابەخێربێت، بەڵام ژیانی ژن و منداڵەكەم لە ئەستۆی حزبی شكستخواردووی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە!”. لە کۆتاییدا نووسیویەتی”شورەیە، سەرشۆڕیە، نامەردیە، ئەمەی بەرامبەر بەمن دەكرێت و ئێوەش بێدەنگی هەڵدەبژێرن”.