ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتێك و توێژێك دەدرێت

  بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز)، ئەمڕۆ دووشەممە 7ی 2ی 2022، مووچەی فەرمانبەر و كارمەندانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابەش دەكرێت. هەر بە گوێرەی ئەو لیستەی كە لە وەزارەتی داراییەوە بۆ گەنجینە و بانكەكان نێردراوە، پرۆسەی دابەشكردنی ئەو مووچەیە سبەی 8ی 2ی 2022ش بەردەوام دەبێت. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 25/1/2022، دەست بە دابەشكردنی مووچه‌ی مانگ 1ی ئه‌مساڵ كرا و سەرەتا مووچەی پزیشك و كارمەندانی وەزارەتی تەندروستی دابەش كرا. پێشتر د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاندبوو كە ئەو 200 ملیار دینارەی مانگانە لە عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت، بەردەوام دەبێت. بۆیە چاوەڕوان دەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا پاش گەیشتنی پارەكە، پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەران و مووچەخۆران خێراتر بكرێت.