درز لە جامی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراقی دروست دەبێت و بەپەلە دەگەڕێتەوە

تیمی فڕۆکەوانیی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراق بەپەلە فڕۆکەکەیان دەگەڕێننەوە عێراق کاتێک دەزانن درزێک لە جامێکی فڕۆکەکە هەیە. بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراق بەپەلە لە وڵاتی سعودییەوە دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئاسمانی عێراق ئەمەش دوای ئەوەی تیمی فڕۆکەوانی دەزانن کە درز لە یەکێک لە جامەکانی فڕۆکەکە هەیە. گەشتی فڕۆکەکە بۆ شاری مەدینە هەڵوەشایەوە و تیمی فڕۆکەوانیی فڕۆکەکەش دڵنیاییان سەبارەت بە سەلامەتیی فڕۆکەکە و سەرنشینەکانی دا.