هەڵوێستێكی سەرۆكی مەكەدۆنیا بەرامبەر منداڵێكی تووشبوو بە نەخۆشی پلازما داون، دەبێتە بابەتی بەشێك لە میدیا جیهانییەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان. لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا گرتەیەكی ستیفو بنداروفسكی سەرۆكی مەكەدۆنیا بڵاوكرایەوە كە دەستی ئەمبلا ئەدیمی گرتووە، ئەو منداڵە تووشبووی نەخۆشیی پلازما داونە و بەیەكەوە بەرەو قوتابخانە دەچن. پێشتر منداڵەكە بەهۆی نەخۆشیەكەوە لە قوتابخانە گێچەڵی پێكراوە، ئەمەش وای لێ كردووە هەست بەبێزاری بكات، لە بەرامبەریشدا سەرۆكی مەكەدۆنیا دوای ئەوەی بە دۆخەكەی زانیوە، بڕیاری داوە بەم شێوەیە قەرەبووی بكاتەوە. بنداروفسكی لەمبارەیەوە گوتوویەتی “راستە ئێمە یارمەتی منداڵانی وەك ئەمبلا دەدەین، بەڵام لە هەمان كاتیشدا ئەو یارمەتیمان دەدات كە فێر بین چۆن دڵسۆز بین و هاوكاری یەكتری بكەین”.