گەنجێکى هەڵەبجە 10 هەزار دۆلار دەدۆزێتەوە و دەیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەى

گەنجێکی دانیشتووی شاری هەڵەبجە بڕی 10 هەزار دۆلاری ئەمەریکی دەدۆزێتەوە و دەیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی. هێرش محەمەد، کە پیشەى مامۆستایە، سەبارەت بە دۆزینەوەى بڕە پارەکە بە (باسنوز)ى ڕاگەیاند: “دوو هەفتە پێش ئێستا، لەنێو بازاڕى هەڵەبجە سەرقاڵى دابەشکردنى نەوت بووم بۆ چەند ماڵێکى هەژار و کەمدەرامەت، بڕى 10 هەزار دۆلارم دۆزییەوە و بە زووترین کات گەڕاندنمەوە بۆ خاوەنەکەى”. گوتیشى: “ئەمە دووجارە لە ژیانم و ساڵى (٢٠٠٤)یش بڕى 6 هەزار دۆلار و 450 هەزار دینارم دۆزییەوە و گەڕاندمەوە بۆ خاوەنەکەى”.