سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای پێداچوونەوە بە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دەکات. رۆژی سێشەممە 15-2-2022، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیارێکی لە دژی فرۆشتنی نەوت لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەرکرد. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا، داوای پێداچوونەوەی بە بڕیارەکە کردووە و رایگەیاندووە: ”پێمانوايه ئه‌م بڕياره‌ى دادگاى باڵاى فيدرالى كه پشتى به ياسايه‌كى سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى پێشوو به‌ستووه“. دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی: له كاتێكدا عيراق به دۆخێكى ئاڵۆزى سياسيدا تێده‌په‌ڕێت، به‌داخه‌وه بڕيارێكى دادگاى باڵاى فيدراليى عيراق كه ياساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان به ناده‌ستوورى داده‌نێت، هه‌رێمى كوردستانى تووشى نيگه‌رانييه‌كى گه‌وره كرد. پێمانوايه ئه‌م بڕياره‌ى دادگاى باڵاى فيدرالى كه پشتى به ياسايه‌كى سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى پێشوو به‌ستووه، بنه‌ماكانى فيدرالى و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى پشتگوێ خستووه و له‌گه‌ڵ گيانى ده‌ستوور و سيستمى فيدراليدا نايه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌رزى واقعيش قابيلى جێبه‌جێكردن نابێت. ئه‌م بڕياره هه‌روه‌ها كێشه‌كانى نێوان حكوومه‌تى فيدرالى عيراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر دۆسيه‌ى نه‌وت و گاز ئاڵۆزتر ده‌كات كه به درێژاييى ساڵانى ڕابردوو هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنيان دراوه و له چه‌ند قۆناغێكدا هه‌نگاوى به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن هه‌ڵێناوه. پێمانوايه دادگاى باڵاى فيدرالى له جياتى ئه‌م بڕياره، ده‌بوايه بڕيار بدات كه حكوومه‌تى فيدرالى عيراق له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ده‌ستوور له‌سه‌ر كێشه‌كان و پرسى نه‌وت و گاز بگه‌نه چاره‌سه‌رێك كه له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عيراقدا بێت. چاوه‌ڕوانيمان له دادگاى باڵاى فيدراليى عيراق هه‌يه و داوا ده‌كه‌ين پێداچوونه‌وه به بڕياره‌كه‌يدا بكات و بنه‌ماكانى ده‌ستوور و سيستمى فيدرالى ڕه‌چاو بكات بۆ ئه‌وه‌ى مافه ياسايى و ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پێشێل نه‌كرێن و نه‌بنه هۆى ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخى سياسى كه زيان به به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عيراق به‌گشتى ده‌گه‌يه‌نێت. نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 2022/2/15