هاوشێوەی ڕووداوی، ڕەیان-ی مەغریب، لە ئەفغانستانیش منداڵێک لە رۆژی 17ی شوباتی2022ەوە کەوتە ناو بیرێکەوە و گیانی لەدەستدا. بەرپرسانی تاڵیبان بە ئاژانسی هەواڵی (فرانس پرێس)یان راگەیاندووە کە حەیدەری تەمەن پێنج ساڵان کە ماوەی سێ رۆژبوو کەوتبووە نێو بیرێک لە شاری قەڵات سەربە پارێزگای زەبول کە قووڵییەکەی زیاتر لە 30 مەتربوو، گیانی لەدەستدا. بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆییەک کە پێش گیانلەدەستدانی بڵاوکرابووەوە ڕەوانەی قوڵایی بیرەکە کراوە، حەیدەر زیندووبوو، و لە رێگەی ئامێریی پەیوەندییەوە قسەی لەگەڵ باوکی کرد، بەڵام دەست و قاچەکانی بە خوێنن، باوکی پێی دەڵێ” دڵنیابە ڕزگارت دەکەین”، بەڵام ئەمڕۆ لەلایەن بەرپرسانی تاڵیبانەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی راگەیاندرا.