ئەنجوومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەک لەبارەی رەوشی عێراق ساز دەکات

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە، کۆبوونەوەیەک لە بارەی رەوشی عێرااق ساز دەکات. بڕیارە کۆبوونەوەکەی  ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 24-2-2022 بە کاتی نیویۆرک (6ـی ئێوارە بە کاتی هەولێر)، بەڕێوە بچێت. نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە: کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێ بە گفتوگۆکردن لەبارەی رەوشی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی. هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، جێنین هێنیس پلاسخارت، سەرۆکی یۆنامی لە کۆبوونەوەکەدا وتارێک لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق، پێشکەش دەکات.