ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی تاوتوێ دەكات

 ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ: – خستنەڕووی پوختەی ئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی قەتەر، و بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا. – خستنەڕووی دوایین بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە ڕۆژی ٢٠٢٢/٢/١٥ تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان. – خستنەڕووی ڕەشنووسی ڕۆژژمێری کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان  – عێراق   فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٢