بەڕێوبەرێكی گشتی له دەستەی وەبەرهێنان، ورده‌كاریی چه‌ند ڕێكارێكی نوێ بۆ پڕۆژه‌كان ده‌خاته روو و ئاشكرای ده‌كا هەر پڕۆژەیەک تەواو نەکرابێت، له خاوه‌نه‌كه‌ی وەردەگیرێتەوە. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26/2/2022، موخڵیس سه‌لیم موراد، بەڕێوەبەری گشتی له ده‌سته‌ی وەبەرھێنان بە (باس‌نیوز)ی ڕایگەیاند: “لە سەرەتاى دامەزراندنى دەستەى وەبەرهێنانه‌وه مۆڵەتیان به هه‌زاران پڕۆژه لە سێکتەرەکانى: بازرگانى، بانکەکان، تەندروستى، پیشەسازى، خزمەتگوزارى، گەشتیارى، گەیاندن، گواستنەوە، فێرکردن، کشتوکاڵ، نیشتەجێبوون، هونەرى و وەرزشین، بە سەرمایەى 61 ملیار و 740 ملیۆن دۆلار بە ڕووبەرى 74 دۆنم زەوى.” هەروەها ئەوەشی روون کردەوە: “بەهۆى پابەندنەبوون بە یاسا و ڕێنوێنییەکانى وەبەرهێنان تا ئێستا 141 پرۆژە هەڵوەشاونەتەوە، بە سەرمایەى 16 ملیار و 2 ملیۆن دۆلار، له‌سه‌ر رووبەرى 17 هەزار دۆنم زەوى”. ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌به‌رهێنان، ئاماژەی بەوەش دا: “تا ئیستا 188 پڕۆژە لە سێکتەرى نیشتەجێبوون لە دەستەى وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێدراوە، هاوپێچ لەگەڵ ئەم وەڵامە لیستى پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانتان بۆ دەنێرین کە هەموو زانیاریە پەیوەندیدارەکان لە خۆ دەگرێت.
هەر پڕۆژەیەک تەواو نەکرابێ بەپێی یاسا پڕۆژەکە له خاوه‌نه‌كه‌ی وەردەگیرێتەوە
