بە چاودێریی مەسرور بارزانی پرۆژەیەکی کارەبا لە شەقڵاوە دەکرێتەوە

بە چاودێریی مەسرور بارزانی پرۆژەیەکی کارەبا لە شەقڵاوە دەکرێتەوە بە چاودێریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەیەکی کارەبا لە شارۆچکەی شەقڵاوە لە پارێزگای هەولێر، دەکرێتەوە. بڕیارە کاتژمێر 10ـی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 1-3-2022 (سبەی)، وەزارەتی کارەبا پرۆژەی دەرهێنانی 8 فیدەر لە وێستگەی 11/33/132 کەی ڤیی رۆساک بۆ وێستگەی 33 کەی ڤیی شەقڵاوە بکاتەوە. پرۆژەکە کە لەژێر چاودێریی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە، بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیار و 500 ملیۆن دینار لەسەر رێگای شەقڵاوە – هەریر، دەکرێتەوە.