تەقینەوەیەک لەناو فڕۆکەخانەی بەغدا رووی دا

تەقینەوەیەک لەناو سنووری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا رووی دا. بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 1-3-2022، بۆمبێک لە نزیک بارەگای هێزی وەڵامدانەوەی خێرا لەناو فڕۆکەخانەی بەغدا، تەقیوەتەوە. هەرچەندە تەقینەوەکە هیچ زیانێکی مرۆیی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام هێزە ئەمریکییەکان لەناو فڕۆکەخانەی بەغدا زەنگی ئاگادار کردنەوەیان لێداوە و کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشی.