لە باکووری کوردستان بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە، 15 گەشتیاری هەرێمی کوردستان بریندار بوون. رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 1-3-2022 بەهۆی پێکدادانی پاسێکی گواستنەوەی گەشتیاران و بارهەلگرێک لە نێوان هەردوو شاری بیراجیک و سوروج لە سنووری شاری روحا (ئورفە) لە باکووری کوردستان، رووی داوە. بەهۆی پێکدادانەکەوە، 15 گەشتیاری هەرێمی کودستان بریندار بوون و باری تەندروستیی یەکێکیان خراپە. بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی ئەوەی شۆفێری پاسەکە کە لە دهۆکەوە بەرەو مێرسین لە تورکیا بەڕێ کەوتبوو، خەواڵوو بووە، رووداوەکە رووی داوە و بریندارەکانیش گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
15 گەشتیاری هەرێمی کوردستان لە رووداوێکدا لە باکووری کوردستان بریندار بوون
