بۆ وەرزی هاوینی ئەمساڵ، بڕیارە حكوومەتی توركیا بڕی 500 مێگاوات كارەبا بە عێراق بدات. ئاژانسی هەواڵی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاوی كردەوە توركیا لە هەفتەی داهاتووەوە بڕی 500 مێگاوات كارەبا بە عێراق دەدات. بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق، كە لە زاری گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای ئەم وڵاتەی گواستووەتەوە، وەزارەتی كارەبا لە هەوڵی زیادكردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبادایە، بۆ ئەوەی 3500 مێگاوات كارەبای زیاتر بەرهەم بێنێت، بیانخاتە سەر هێڵە ستراتیژییەكانی گواستنەوەی كارەبا لەنێوان پارێزگاكاندا.