پەرلەمانتارێک: سەربەخۆکان بەشداریی کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرکۆمار دەکەن

پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەوان بەشداریی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆمار، دەکەن. حوسێن عەرەب، پەرلەمانتاری سەربەخۆ، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بەشداریی هەر سێ کۆبوونەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق (خولی پێنجەم)یان کردووە و نەچوونەتە ژێر باری هیچ لایەنێک بۆ بایکۆتکردن. حوسێن عەرەب هەروەها رایگەیاند: هەرکاتێک وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆمار دیاری کرا، ئەوان سەربەخۆکان بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکەن. ئەو پەرلەمانتارە هیواشی خواست سەرکۆمار وەک عورفی کارپێکراو، لەلایەن پێکهاتەی کوردەوە دیاری بکرێت.