تورکیا.. کۆڕبەندی دیپلۆماسی لە ئەنتاڵیا بەڕێوە دەچێت

لە شاریئەنتاڵیا لە تورکیا، کۆڕبەندی دیپلۆماسی بە ئامادەبوونی دەیان سەرکردەی باڵای جیهان، بەڕێوە دەچێت. کۆڕبەندەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-3-2022 دەست بە کارەکانی دەکات و تێیدا سەرکردە باڵاکانی جیهان لەژێر ناونیشانی ”دووبارە بنیاتنانەوەی دیپلۆماسیەت“ گفتوگۆ لەبارەی کەیسە جیهانییەکان بە تایبەت شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکراینا، دەکەن. بڕیارە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لە عێراقیش فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە، بەشداریی کۆڕبەندەکە بکەن جگە لە چەندین سەرکردەی باڵای جیهانی. لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا، بە ئامادەبوونی مەولود چاویشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، هەریەکە لە سێرگی لاڤرۆڤ و دیمیتری کولیبا، وەزیرای دەرەوەی رووسیا و ئۆکراینا، کۆ ببنەوە. ئەو کۆڕبەندە بە وتارێکی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا دەست پێدەکات و دواتریش مەولود چاویشئۆغڵو وتارێک پێشکەش دەکات.