سەرۆک بارزانی و موقتەدا سەدر پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

سەرۆک بارزانی و موقتەدا سەدر لە ڕێی تەلەفۆنەوە پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەکەن. لە راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانیدا ئاماژە بە ئەوە دراوە کە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ۱٠ی ئاداری ۲٠۲۲ موقتەدا سەدر لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆک مەسعود بارزانییەوە کردووە.ئەوەش خراوەتە روو کە لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دوایین هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ کراون.