سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به بۆنه‌ى 52ه‌مین ساڵیادی ڕێككەوتننامەی 11ى ئادار، په‌یامى بڵاو كرده‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: “ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار، ئەنجامی خۆڕاگری و قوربانیدانەکانی پێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی کوردستان بوو”. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11/3/2022، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به بۆنه‌ى 52ه‌مین ساڵیادی ڕێككەوتننامەی 11ى ئادار، په‌یامى بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: “ئه‌مڕۆ 52 ساڵ به‌سه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌ی یازده‌ی ئاداری 1970 تێده‌په‌ڕێت، كاتێک شۆڕشی گەلی کوردستان بە سەرکردایەتیی ڕێبەری نیشتمانی مستەفا بارزانیی نەمر، حکوومەتی ئەوکاتەی عێراقی ناچار کرد، دان بە بەشێک لە ماف و داخوازییەکانی گەلی کوردستاندا بنێت”. سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باسى له‌وه‌ش كردووه: “ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار، ئەنجامی خۆڕاگری و قوربانیدانەکانی پێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی کوردستان بوو لە شۆرشی مەزنی ئه‌یلوول کە خاوەنی چەندین داستان و دەسکەوتی گه‌وره و مێژووییە، ئەم ڕێککەوتننامەیە، پەیامێکی ڕوونی گەلی کوردستان بوو کە هەمیشە باوەڕی بە دانوستان و گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان هەیە”. مه‌سرور بارزانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: “ئەمڕۆ لەكاتێكدا ئەو یادە دەكەینەوە، بەداخەوە هێشتاش خەڵکانێک هەن دەیانەوێ نکۆڵی لە مافەكانی خەڵکی کوردستان و مافە دەستوورییەکانی بکەن، بەڵام ئێمە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافەکانمان نابین و هەموو كاتێكیش ئامادەین لەسەر بنەمای دەستوور، گفتوگۆیەکی به‌رهه‌مدار بکەین به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان”.
مه‌سرور بارزانى: هێشتاش خەڵکانێک هەن دەیانەوێ نکۆڵی لە مافەكانی خەڵکی کوردستان بكه‌ن
