هێزە ئەمنییەکانی تورکیا 222 کۆچبەری نایساییان دەستگیر کرد. بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی تورکی، ئەمڕۆ دووشەممە 14-3-2022 هێزە ئەمنییەکان لە کناراوەکانی شارۆچکەی ئورلا لە ئیزمیر لە رۆژئاوای تورکیا، ئەو کۆچبەرە نایاساییانەیان دەستگیر کرد. هەروەک ئەنادۆڵ بڵاوی کردووەتەوە، کۆچبەرەکان بەنیاز بوونە لەڕێی تورکیاوە بە نایاسایی خۆیان گەیەننە یۆنان. رەگەزنامەی کۆچبەرە دەستگیرکراوەکان: – 149 کۆچبەری خەڵکی ئەفغانستان – 39 کۆچبەری خەڵکی عێراق – 15 کۆچبەری خەڵکی سووریا – هەشت کۆچبەری خەڵکی ئێران – هەشت کۆچبەری خەڵکی میسر – سێ کۆچبەری خەڵکی یەمەن
تورکیا.. 222 کۆچبەری نایاسایی دەستگیر کران
