ڕێكخراوی یونیسێف لە عێراق رای گەیاند مانگی شوباتی رابردوو لە عێراقدا شەش منداڵ بوون بەقوربانیی پاشماوەكانی جەنگ. بەپێی ڕێكخراوی یونیسێف، مانگی رابردوو مانگێكی مەترسیدار بووە بۆ منداڵانی عێراق، شەش منداڵی كوڕ لە عێراقدا بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەكانی جەنگەوە گیانیان لەدەست داوە، هەروەها 10 مندااڵی تر، كە نۆ كوڕ و كچێك بوون، بەهۆی تەقینەوەكانی پاشماوەی جەنگەوە بریندار بوون. ڕێكخراوەكە جەختی لەوە كردووەتەوە هێشتا تەقینەوەكانی پاشماوەكانی جەنگ و بۆمبی چێندراو بە یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی كوشتن و شێواندنی منداڵان لە عێراق دادەنرێن. یونیسێف رای گەیاندووە كە نیگەرانە لە زیادبوونی ژمارەی منداڵانی زیانلێكەوتوو بەهۆی تەقینەوەكانی پاشماوەكانی جەنگەوە، هانی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانیش دەدات بۆ خێراكردنی هەوڵەكانیان بۆ هەڵگرتنەوەی ئەو مین و كەرەستە نەتەقیوانەی لە وڵاتەكەدا ماون.
یونیسێف: مانگی ڕابردوو شەش منداڵ لە عێراق بوونەتە قوربانیی پاشماوەكانی جەنگ
