بڵاوبوونەوەی هەواڵی كوژرانی جەنەراڵێكی ئیسرائیلی بەناوی هانیرمزی، لە كەناڵێكی حەشدی شەعبی عێراقی، دەبێتە جێی گاڵتەی میدیاكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عێراق دەتەنێت. كه‌ناڵه راگه‌یاندنە عێراقییەكانی سەر بە ئێران، بەتایبەتی كەناڵی “نوجەبا”ی حەشدی شەعبی، بە بڵاوكردنەوەی هەواڵێكی هەڵبەستراو، گوایە جەنەراڵێكی ئیسرائیلی بەناوی هانیرمزی لە مووشەكبارانەكەی ئێران لە هەولێر كوژراوە، بوون بە جێی گاڵتەوگەپی میدیاكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عێراق، بەتایبەتییش كە ناوەكە لە هی هانی رەمزی ئەكتەرێكی كۆمیدی ناسراوی میسرییەوە نزیكە، كە ساڵانە لە مانگی رەمەزاندا، ڤیدیۆی گاڵتەجاری تۆمار دەكات و خۆی لە شێوەی كەسی نەناسراو دەردەخات. ئێوارەی سێشەممە، دوای ئەوەی هەواڵەكە بووە جێی گاڵتەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و زۆرترین هەواڵ و پۆستی لەسەر بڵاوكرایەوە، میدیا عێراقییەكانی سەر بە ئێران هەواڵەكەیان سڕیەوە. سڕینەوەی هەواڵی هەڵبەستراوی كوژرانی جەنەراڵە ئیسرائیلییەكە لە هەولێر، دوای ئەوە هات كە چالاكه عێراقییه‌كان بۆ گاڵته‌كردن به ئێران سوودیان له ناو و وێنه‌ی “هانی ره‌مزی” ئه‌كته‌ری دیاری میسر وه‌رگرت، بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی له ناوی عیبری بچێت، ناوی یه‌كه‌م و دووه‌میان به‌یه‌كه‌وه لكاند و كردیان بە “هانیرمزی”. دواجار خودی هانی رەمزی ئەكتەر هاتە سەر هێڵ و به ته‌نزه‌وه لەمبارەیەوە نووسیویه‌تی “ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئیسرائیلییه‌ی كوژراوه ناوی ئه‌بولعه‌ره‌بییه، نه‌ك هانیرمزی”. ئەمەش لە كاتێكدایە كە هانی ره‌مزی له ساڵی 2005دا به‌شداری له فیلمێكی كۆمیدیی میسری كردبوو به ناونیشانی “السید أبو العربي وصل” و رۆڵی پاڵه‌وانی له فیلمه‌كه‌دا ده‌بینی.
هەواڵی كوژرانی جەنەراڵە ئیسرائیلییەكە لە هەولێر دەبێتە گاڵتەجاری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عێراق
